ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به لای كه‌م 200 خۆپـیشـانده‌ر له سـانت پـۆڵی سـتانی مینه‌سـۆتا ده‌سـتگیركران له‌و كاته‌ی خه‌ریكی چوونه ژووره‌وه‌ی جێگه‌ی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كان بوون.
به لای كه‌م 1000 خۆپـیشـانده‌ر ڕێپـێوانیان له دواهه‌مین ڕۆژی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا ئه‌نجام‌دابوو، به‌ڵام له‌و ده‌مه‌ی كه نزیـك ده‌بوونه‌وه له ناوه‌ندی كۆنگره‌ی كۆماریـیه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی پـۆلیسی دژ به ئاژاوه‌وه به‌ربه‌ست‌كرابوون.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێرێـكی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـوێنی ڕووداوه‌كه ڕایگه‌یاند خۆپـیشـاندانه‌كه دژی شه‌ڕی عێراق و كێشـه‌كانی دیكه بوو. هه‌مان سه‌رچاوه گوتی پـۆلیس فه‌رمانی بڵاوه‌پـێـكردنی به خۆپـیشـانده‌ران دابوو، به‌ڵام ئه‌وان گوێڕایه‌ڵی نه‌بوون.
شـایانی باسه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له میانه‌ی چوار ڕۆژی كۆنگره‌ی كۆماریـیه‌كاندا به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر ده‌سـتگیركراون.