سیناتۆری ئه‌مریكا جۆن مه‌ككه‌ین شه‌وی پـێـنجشه‌ممه كاندیدابوونی خۆی له لایه‌ن پارتی كۆماریـیه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا په‌سه‌ندكردووه و داوای گۆڕان ده‌كات و به‌ڵـێنیش بۆ پـشـتیوانی له كۆماریـیه‌كان و سه‌ربه‌خۆیان و ده‌نگده‌رانی هێشـتا بڕیار نه‌دارو ده‌دات.
مه‌ككه‌ین هۆشـداری له دژی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت خه‌رجی زۆری كۆن، هه‌وڵنه‌دان، له پـێشـدا خۆهێنانه‌گۆڕ پاشـان وڵات، زۆربوونی كه‌سـانی زۆر له واشنتن و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه گۆڕان به‌ڕێوه‌یه ئه‌گه‌ر مانگی یازده‌ی ئه‌مسـاڵ هه‌ڵـبژێردرێت.
ناوبراو له دوایـین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری شانده‌كانی كۆماری له سـانت پـۆڵی ئیاله‌تی مینه‌سـۆتادا كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ڕه‌سـمی خۆی بۆ سه‌رۆك كۆماری و فه‌رمانداری ئالاسـكا سـارا په‌یڵن وه‌ك جێـگری سه‌رۆك كۆماری به‌ربـژاركرد په‌سه‌ندیكرد.
جۆن مه‌ككه‌ین ڕابردووی كاری خۆی له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان له‌سه‌ر دێڕی وتاره‌كه‌یدا بوو، وه به‌ڵێنیشی دا وه‌ك سه‌رۆك كۆمار درێژ به كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارتی بدات.
گوتیشی جیاوازیـیه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما هه‌یه. هه‌روه‌ها گوتیشی ئۆباما جێـگای ڕێز و ستایشی ئه‌وه، به‌ڵام ئۆباما باج ده‌باته سه‌ر و خه‌رجی حكومه‌تیش زیاتر ده‌كات.
سه‌باره‌ت به دوایـین ڕۆژی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كان و وتاره‌كه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین هاوكارمان جانی دیلان له شـوێنی كۆنگره‌كه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:32 خوله‌كه.