چاودێرانی مافه‌كانی مرۆڤ نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به گیرانی مامۆسـتای كوردی ئێران و چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ مه‌سـعودی كوردپـور. به‌پـێی ڕێـكخراوی ئێرانی ده‌نگی مافه‌كانی مرۆڤ كه ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵـێـكی ئێرانیـیه داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، به‌ڕێز كوردپـور له پـێنجی مانگی ڕابردوو داوا كرابوو بۆ بنكه‌ی هێزی ئاسایشی ئێران له شـاری بۆكان، وه دوابه‌دواشی ده‌سـتگیركرا. له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌عفه‌ری كوردپـور گوتی بنه‌ماڵه و دۆسـت و براده‌رانی نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی ئه‌ون:
" له ڕۆژی دووشه‌ممه [25 ی هه‌شت] زیندانیـیانی كورد له زیندانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا ده‌سـتیان گرتووه به مانگرتن له خواردن و له‌و ڕابیته‌یه‌دا به‌یانیه‌یه‌كیان سـادر كردووه و ئیعترازیان كردووه به شه‌رایتی خراپی زیندان و به‌رخودی غه‌یره قانونی و پـێشـێـلكردنی مافه په‌سه‌ندكراوه‌كانی مرۆڤ كه حكومه‌تی ئێران بۆخۆی یه‌كێـك له‌و ئیمزاكه‌رانه‌ی ئه‌و مافانه‌یه. هه‌روه‌ها ئیعترازیان به‌و مه‌سه‌له‌یه كردووه كه قانونی ئه‌سـاسی ئێران كه بۆخۆیان سـوێندیان پـێـخواردووه به‌ڕێوه‌یبه‌رن، به‌ڵام ئه‌و پـێشـێـلكردنه‌ی مافه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ قانونی خودی ئێرانیش ناگونجێت. كاك مه‌سـعودیش یه‌كێـك له‌و كه‌سـانه‌یه كه مانی گرتووه له خواردن."
جه‌عفه‌ر كوردپـور گوتیشی پارێزه‌رانی مه‌سـعودی كوردپـور ڕێـگه‌یان پـێنه‌دراوه چاویان به ئه‌و بكه‌وێت. ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی كه سه‌ردانی ئه‌ویان له گرتووخانه‌ی شـاری بۆكان كردبوو ده‌ڵێن" ئه‌و لاواز دێته به‌رچاو و ته‌ندروسـتی له مه‌ترسیدایه."
له ڕاپـۆرتێـكی كه له مانگی حه‌وت بڵاوی كرده‌وه، ڕێـكخراوی Amnesty International گوتی حكومه‌تی ئێران ئه‌ركی به‌جێ نه‌هێناوه بۆ پـێشـگرتن له فه‌رق و جیاوازی و پـێشـێـلكاریـیه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی كورده‌كان به تایبه‌تی هی ژنان. " ئه‌منسـتی ده‌شڵێت ده‌سـتوری ئێران مافی یه‌كسـان بۆ هه‌موو ئێرانیـیه‌كان له به‌رامبه‌ر یاسـا دابین ده‌كات، به‌ڵام ڕاپـۆرتی ئێمه نیشـان ده‌دات ئه‌وه بۆ كورده‌كان ڕاست نیـیه."
له ناو گرتووانی ویژدانی كورده‌كانی ئێران كه ڕاپـۆرتی ئه‌منسـتی ناوی هێناوه یه‌كێـكیان محه‌مه‌د سـدیق كه‌بودوه‌نده كه له مانگی پـێـنجی ئه‌مسـاڵ به‌ڕێز كه‌بودوه‌ند له پاش دادگایـیـكردنی نهێنی یازده سـاڵ زیندانی بۆ بڕاوه له‌به‌ر" چالاكی به دژی ئاسایشی وڵات" به ڕێـگای دامه‌زراندنی ڕێـكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی كوردسـتان و هه‌روه‌ها سـاڵێـكیش زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی پـێی ده‌ڵـێن" پـرۆپاگه‌نده به دژی سـیسـتم."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له ڕاپـۆرتی له‌مه‌ڕ مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێت به‌ڕێز كه‌بودوه‌ند له مانگی نۆی سـاڵی 2006 یه‌ك سـاڵ زیندانی بۆ بڕابۆوه له‌به‌ر گوایه هاندان بۆ سه‌رهه‌ڵـدان.
تاوانی بێ به‌ڵـگه و ناڕوونی وه‌كی " هاندان بۆ سه‌رهه‌ڵـدان، چالاكی به دژی ئاسایشی وڵات و پـرۆپاگه‌نده به دژی سیسـتم،" به به‌رده‌وامی له لایه‌ن كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی دراونه‌ته پاڵ وڵاتیـیانی ئێرانی كه ته‌نیا له‌پـێناو وه‌ده‌سـتهێنانی مافه بنچینه‌یی‌یه‌كانیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن، وه‌ك مافی جودابیری سـیاسی به ڕێـگای ئاشـتیـیانه. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوا له ئێران ده‌كات ڕێز له مافه‌كانی كورده‌كانی ئێران و ته‌واوی گه‌لی ئێران بگرێت.