گۆرانیبێـژ و ئه‌كته‌ر جێری ڕید كه به گیتارژه‌نی میوزیـكی كه‌نتری Countryناسـراوه له ته‌مه‌نی 71 سـاڵیدا كۆچی دوایی كرد و كۆتایی به‌و كاره‌ی هێنا كه له نووسـینی گۆرانیـیه‌وه ده‌سـتیپـێـكرد و بردی بۆ ناو فلیمه‌كانی هۆڵیود.
كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی میوزیـكی كه‌نتری له ناشـڤێـڵ ڕایگه‌یاندووه كه جێری ڕید له ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی هه‌وبوونی سـیـیه‌كانی گیانی له‌ده‌سـتدا. ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك بوو له نه‌خۆشـخانه كه‌وتبوو.
ڕید كه له ئه‌تله‌نتای پایته‌ختی ویلایه‌تی جۆرجیا له دایـكبوو زیاد له 40 ئه‌لبومی له ماوه‌ی كاری هونه‌ری درێژده‌می ده‌ركردووه. یه‌كه‌م ئه‌لبومی له ته‌مه‌نی 18 سـاڵیدا تۆماركردبوو.
له ناوه‌ڕاسـتی حه‌فتاكان ئه‌و له فلیمی هۆڵیود به‌شـداری كرد.
یه‌كێـك له فلیمه به‌ناوبانگه‌كانی به ناوی Waterboyكه تیایدا ده‌وری ڕاهێنه‌ری ئاده‌م ساندله‌ر Adam Sandler)) ی ده‌بینی. ئه‌م فلیمه‌ی له سـاڵی 1998 دا ده‌ركرا.
ڕید دوو خه‌ڵاتی گرامی Grammyبه‌ده‌سـتهێناوه. یه‌كێـكیان له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا و ئه‌وی تریان له سـاڵی 1992 دا.