كۆمانداری باڵای ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا ده‌ڵێت ده‌كرێت هێزه جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌تا مانگی حه‌وتی داهاتوو له به‌غدا بكشـێنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاسایش سه‌قامگیربێت.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی فاینانشـه‌ڵ تایمز له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س گوتی ئه‌گه‌ری كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له ئارادایه ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌كه ڕێی پـێبدات. له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا هه‌نووكه 16 هه‌زار سه‌ربازی جه‌نگاوه‌ری له به‌غدا هه‌یه.
په‌تره‌یه‌س ده‌ڵێت عێراق وڵاتێـكه گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه له مانگی دووی سـاڵی 2007 وه له‌وه‌ته‌ی كۆماندرێتی گرتۆته ده‌ست. گوتیشی هێرشی ڕۆژانه له به‌غدا له‌م دوایـیه‌دا به‌ره‌و كه‌متر له پـێنج له ڕۆژێـكدا نزمبۆته‌وه، له شـارێـكدا كه حه‌وت ملیۆن كه‌س دانیشـتووانێتی.
له لایه‌كی دیكه‌وه سـندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند ڕه‌وشی ئابوری عێراق له باشـبووندایه له كاتێـدا ئاسایش یارمه‌تی عێراقیـیه‌كانی داوه به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وت و كه‌ره‌سـته نێردراوه‌كانیان زیادبكه‌ن.
سـندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌یانـنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه تیایدا هاتبوو هه‌روه‌ها شـكسـتی ئابوری له عێراق كه‌مبۆته‌وه و پـێشـكه‌وتنی له بورای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له پـێشـه‌سـازی نه‌وتدا به‌ده‌سـتهێناوه.