وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خانم سـارا په‌یڵن به‌ربژاری جۆن مه‌ككه‌ین بۆ جێـگری خۆی شه‌وی چوارشه‌ممه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی حزبی كۆماری ئه‌وه‌ی وا چه‌ند ڕۆژێـكه له شـاری سـانت پـۆڵ له سـتانی مینه‌سـۆتا به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتارێـك پـێشـكه‌ش بكات.
دوای ئه‌وه‌ی شـانده‌كانی كۆماری به فه‌رمی به‌ربژاركردنی جۆن مه‌ككه‌ین و سـارا په‌یڵن بۆ پاڵـێوراوانی كۆماری له هه‌ڵـبژاردنی مانگی یازده‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نن خانم په‌یڵن ده‌بێته یه‌كه‌مین پاڵـێوراوی ژن كه بـبێته جێـگری سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه خانم سـارا په‌یڵن كه ئێسـتا فه‌رمانڕه‌وای ئالاسـكایه له مه‌یدانی سـیاسی وڵات‌دا نه‌ناسراوبوو تا ئه‌و ده‌مه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌ككه‌ین به جێـگری خۆی ده‌سـتنیشـان كرد.
خانمی ناوبراو كه سـاتێـكی زۆر له نێو حزبی كۆماری‌دا خۆشـحاڵی ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دژایه‌تیـكردنی به‌هێزی له‌مه‌ڕ منداڵ له‌باربردن و هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕوانگه كۆنه‌پارێزه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵایه‌تی.
هاوكات ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن وه‌ك خولی یه‌كه‌می فه‌رمانڕه‌وایی خانم سـارا په‌یڵن ناشـاره‌زا و خاوه‌ن ئه‌زموون نیـیه بتوانێت پـۆسـتێـكی مه‌زنی له‌و جۆره بگرێته ده‌سـت. ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی كه كۆماریـیه‌كان وه‌ك هێرشـێـك له دژی ئۆبامای به‌ربژاری دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی به‌كاریان هێناوه.
ده‌سـتنیشـانكردنی سـارا په‌یڵن بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لایه‌ن جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماریـیه‌وه وایكرد ده‌زگاكانی میدیا به دواداچوونی له باره‌وه بكه‌ن و نهێنیـیه‌كانی ئاشـكرا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وت كچه نه‌وجه‌وانه‌كه‌ی خانم په‌یڵن ژنێـكی دووگیانه و هێشـتا هاوسه‌ری شه‌رعی نیـیه.