ڕوسـیا ڕه‌خنه‌ی له بڕیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا گرت سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی وتووێـژه‌كانی هاوكاری له‌گه‌ڵ مۆسـكۆدا له‌سه‌ر ناكۆكی و شه‌ڕیدا له‌گه‌ڵ گورجسـتان.
به‌ڵام به‌یانـنامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا په‌سـنی زۆرینه‌ی وڵاتانی یه‌كێـتی ئه‌وروپای دا سـه‌باره‌ت به سـزانهدانی مۆسـكۆ له‌سه‌ر هێرشـكردنه سه‌ر گورجسـتان.
ڕۆژی سێشه‌ممه به‌یانـنامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا ڕایگه‌یاند وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌نگاوێـكی بهرپـرسـانهیان گرتۆته‌به‌ر. گوتیشی زۆربه‌ی وڵاتان زۆر باش به گرنگی سـوود و بایه‌خی هاوكاریكردن ده‌زانن.
مۆسـكۆ هۆشـداری دابوو كه تۆڵه له دژی هه‌ر كرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ربێت و به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ڕوسـیا بخه‌نه مه‌ترسـیـیه‌وه. ئه‌و كاره‌ی كه زۆربه‌ی شـیكه‌ره‌وان به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وروپا دایده‌نێن سه‌باره‌ت به وابهسـتهیییان به ڕوسـیاوه له بورای وزه‌دا.