دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت كێشه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردسـتان و حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا زۆر گه‌وره‌تره له مه‌سه‌له‌ی خانه‌قین. ده‌شڵێت مه‌سه‌له‌ی خانه‌قین به‌شـێـكی زۆر بچووكه له‌و ململانێـیه‌ی كه ئێسـتا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مالیكی‌دا تووشی بووین، چونكه ململانێـیه‌كه له نێوان ئه‌وه‌ی ئایا عێراق وڵاتێـكی فیدراڵه و ئه‌وانه‌ی له حكومه‌تدا به‌شـدارن شه‌ریكن له‌گه‌ڵ یه‌ك و به‌شـدارن له هه‌موو بڕیار و شـته گرنگه‌كاندا، یاخود حكومه‌تێـكی ناوه‌ندیـیه وه‌كو كۆن و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیر و حزبه‌كه‌ی و لیسـته‌كه‌ی ده‌برێت به‌ڕێوه و ئه‌وانه‌ی تریش ده‌بێت دوای بڕیاره‌كانی ئه‌وان بكه‌ون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.