كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ده‌ڵێن به‌هۆی شه‌ڕی نێوان له‌شـكری توركیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی كورده‌وه به لانی كه‌م 6 كه‌س له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه ده‌كوژرێن.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی گوتوویانه سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان یان په‌كه‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆسه‌یه‌كیان بۆ بنكه‌یه‌كی له‌شـكری نابۆوه له ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی بنگۆل، وه ئه‌م بۆسه‌یه‌ش بۆته هۆی شه‌ڕه‌كه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه‌دا 4 سه‌رباز كوژراوه و 3 ی تریش بریندارن و 2 سه‌رهه‌ڵـداوی په‌كه‌كه‌ش كوژراون.
زنار كایه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.