كاربه‌ده‌سـتانی شـاری سـانت پـۆڵی سـتانی مینه‌سـۆتا ده‌ڵێن ئه‌وان به ته‌واوه‌تی شـاره‌كه‌یان ئاماده‌كردووه بۆ له‌خۆگرتنی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كان، ده‌شـڵێن هیواداران ئه‌م كۆنگره چوار ڕۆژیـیه بـبێته ڤیسـتڤاڵـێـك و سـوودێـكی ئابوری بۆ شـاره‌كه‌یانی لێـبكه‌وێته‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مایكڵ بۆمه‌ن له شـاری سـانت پۆڵ ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
وه‌ك زۆربه‌ی به‌شـه‌كانی ئه‌مریكا مینه‌سـۆتا ئابوری له‌سه‌رخۆ بووه به درێژایی سـاڵی ڕابردوو. له بازاڕێـكی سـانت پـۆڵ زێڕفرۆشـێـك كه خۆی ته‌نها به حه‌مید ناسـاند ده‌ڵێت هیواداره گه‌شه‌ی بازرگانی بێته دی له كاتی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كان كه به ده‌یان هه‌زار گه‌ڕیله بۆ ناوچه‌كه ده‌هێنێت.
" به له‌به‌ر چاوگرتنی باری ئابوری شـتێـكی زۆر چاكه خه‌ڵـكێـكی زۆر بێنه ئێره، جارێ نازانین ئایا پاره خه‌رج ده‌كه‌ن یان نا. به ڕای من هه‌ر جۆره دیتنێـك له‌و جوته شـاره [ مینیاپڵس و سـانت پـۆڵ]شـتێـكی چاكه."
هه‌ر وه‌ك له زۆربه‌ی ناوچه شـارنشـینه‌كان له ئه‌مریكا دیموكراته‌كان ژماره‌یان زۆر زیاتره له كۆماریـیه‌كان له سانت پـۆڵ و شـاری دراوسێ مینیاپڵس كه به لیبرالترین شـار ده‌ناسـرێن له ویلایه‌تێـك كه له‌وه‌تای 1972 وه‌وه له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ده‌نگی بۆ كۆماری نه‌داوه.
كاثی گره‌یدی كه له پـێناو خوێـنده‌واركردنی گه‌وران خه‌بات ده‌كات له سـانت پـۆڵ ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به كۆماریـیه‌كان نیشـان ده‌دات، به‌ڵام ده‌شـڵێت هیواداره هه‌رێمه‌كه له‌و كۆنگره‌یه خێر بـبینێت.
" من دیموكراتم من دیموكراتێـكی ته‌واوم ده‌خوازم بـچمه شـوێنی كۆنگره‌كه و هه‌ندێ ڕه‌خنه ده‌ربڕم، یانیش به لانی كه‌م چاو له هه‌ندێ كه‌س سـوور هه‌ڵـگێڕم."
گره‌یدی به ته‌نیا نیـیه كه بیه‌وێت ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت زیاتر له دوازده كۆمه‌ڵ و ڕێـكخراو و هه‌روه‌ها سـه‌دان هاوڵاتی سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژانی داهاتوو خۆپـیشـاندان بكه‌ن. میكائیل ڕۆدۆڵف هاو دامه‌زرێنه‌ری ڕێـكخراوی "Impeach for Peace" كه ڕێـكخراوێـكی لایه‌نگری مافه مه‌ده‌نیـیه‌كانه، ئه‌و ده‌ڵێت هیواداره بكرێت پـێشـی توندوتیژی بگیرێت.
" ئێمه پـێمان خۆشه خۆپـیشـاندانه‌كه شـتێـك بێت له‌سه‌ر بنه‌مای خێزانی تا بتوانین منداڵه‌كانیشمان بهێنین. كۆمه‌ڵی ئاژاوه‌چی هه‌ن كه به‌نیازن شـته‌كه به پـێچه‌وانه‌بێت."
كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی‌یش له نیگه‌رانیـیه‌دا هاوبه‌شـن.