سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین سـارا په‌یڵنی ده‌سـتنیشـانكرد بۆ پـۆسـتی جێـگری خۆی له‌م هه‌ڵمه‌تانه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه كه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بوو له سـتانی ئۆهایۆ به مه‌بسـتی لادانی سه‌نگی سه‌رنجه‌كان بووه له‌سه‌ر دیموكراته‌كان.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت فه‌رمانڕه‌وای ئالاسـكای ده‌سـتنیشـان كردووه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به شـوێن یه‌كێـكدا گه‌ڕاوه، وه‌ك ده‌ڵێت بتوانێت گۆڕانكاری له واشـنتندا بهێنێته كایه و یارمه‌تیده‌ر بێت وڵاته‌كه بخاته‌وه سه‌ر ڕێـڕه‌وی گه‌شه‌سه‌ندن و ئاشـتی.
سـیناتۆر مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت هاوبه‌شـێـكی دروسـتی دۆزیوه‌ته‌وه تا یارمه‌تی بدات به‌رامبه‌ر به‌وانه بوه‌سـتێته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌خه‌نه پـێش به‌رپـرسـیارێتیـیه‌كان، ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌خه‌نه پـێش پـرنسیـپه‌كان و به‌رژه‌وندیـیه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه پـێش پـێداویـستیـیه‌كانی خه‌ڵـكه‌وه.
له‌و باره‌یه‌شـه‌وه سـارا په‌یڵن گوتوویه‌تی به شـانازیـیه‌وه ئه‌و بانگێشـته په‌سند ده‌كات و شـان‌به‌شـانی جۆن مه‌ككه‌ین به‌شـداری هه‌ڵـبژاردنی گشـتی له مانگی یازده‌دا ده‌كات، وه ده‌ڵێت ئه‌و مێژوویه‌ی له ئالاسـكا هه‌یه‌تی نیشـانی ده‌دات، وابه‌سـته‌ی ڕیفۆرمه، وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی.
سـارا په‌یڵن ده‌ڵێت سـیاسه‌ت ته‌نها یاری پـێشـبڕكێی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كان نیـیه یان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پارتیـیه‌كان، وه ده‌ڵێت گه‌لی ئه‌مریكا وایان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كات هه‌وڵی ئۆفیسـه گشـتیـیه‌كان بده‌ن و بۆ هۆكاری ڕاسـته‌قینه خزمه‌تی خه‌ڵـك بكه‌ن.
سـارا په‌یڵن یه‌كه‌م ژنه و گه‌نجترین كه‌سێـكیشـه وه‌ك فه‌رمانڕه‌وای ئالاسـكا هه‌ڵـبژێردرابێت. وه‌ك فه‌رمانڕه‌واش گوتوویه‌تی له به‌رامبه‌ر نرخه به‌رزه‌كانی سـووته‌مه‌نیدا هه‌نگاوی ناوه بۆ دابینكردنی دارایی بۆ پـرۆژه‌كانی وزه.
له میانه‌ی ئه‌م هه‌ڵـمه‌تانه‌ی هه‌ڵـبژاردندا سـیناتۆر مه‌ككه‌ین جه‌ختی له دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌ی نوێ كردووه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سـووته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها به‌ده‌سـتهێنانی پـشـتیوانیـیه‌كی به‌هێزی له‌شـكری بۆ شه‌ڕی عێراق. سـارا په‌یڵن ده‌ڵێت كوڕه‌كه‌ی ناونووس‌كراوه بۆ عێراق و به‌م زووانه‌ش ده‌نێردرێت بۆ ئه‌وێ.
سـارا په‌یڵن ده‌ڵێت ڕۆژی 11 ی مانگی نۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌ڕوات بۆ عێراق وه‌ك سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی، وه ده‌شڵێت خۆشی و تادی هاوسه‌ریشی شـانازی پـێوه ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن شـانازی به هه‌موو سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌كه‌ن.
سـارا په‌یڵن خاوه‌نی پـێنج منداڵه و له‌گه‌ڵ چواریاندا و هاوسه‌ره‌كه‌شی ڕۆژی هه‌ینی له سـتانی ئۆهایۆ بوون.