سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیـك له به‌ربـژاری پارتی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی جۆن مه‌ككه‌ین به ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباسی ئه‌مریكای گوتووه كه‌وا سـیناتۆری ئه‌ریزۆنا جێـگرێـكی سه‌رۆكی بۆخۆی ده‌سـتنیشـان كردووه.
بڕیاره مه‌ككه‌ین ڕۆژی هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شـاری دایتۆنی ئۆهایۆ به فه‌رمی ناوی جێـگره‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـك له‌وه‌ی ڕكه‌به‌ری دیموكراتی باراك ئۆباما به فه‌ره‌می به‌ربژاركردنی له لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه په‌سه‌ندكرد.
شـایانی باسه له نێوان ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه بڕواده‌كرێت مه‌ككه‌ین بیر بكاته‌وه به جێـگری خۆی ده‌سـتنیشـانیان بكات فه‌رمانداری ماسـسه‌چوسێتس میت ڕامنیه و فه‌رمانداری مینه‌سۆتا تیم پاوڵێنتیه و سیتانۆر جۆ لیبرمانی ویلایه‌تی كه‌ننه‌تیكه‌ته.