سیناتۆری ویلایه‌تی ده‌له‌وێر جۆ بایدن ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌سـنی باراك ئۆبامای دا و به ڕێبه‌رێـكی ژیر ناوبرد له‌و ده‌مه‌ی به فه‌رمی ڕازیبوونی خۆی بۆ به‌ربژاری پارتی دیموكرات بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆك ڕاگه‌یاند له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی له شـاری دێنڤه‌ر له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ.
بایدن به‌راوردی له نێوان بیروبۆچوونه‌كانی ئۆباما و به‌ربژاری پارتی كۆماری سیناتۆری ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌ككه‌ین كرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی ئاسایشی نیشـتیمانی و ئابوری. گوتی ئۆباما ڕاستی كرد كه داوای ناردنی هێزی زیاتری بۆ ئه‌فغانسـتان كرد و ئه‌نجامدانی وتووێـژی دیپـلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و دیاركردنی كاتی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق.
بایدن هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له مه‌ككه‌ین گرت له‌سه‌ر پـشـتیوانیكردنی له ڕێبازی ئابوری سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش، وه‌كو كه‌مكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر كۆمپانیا مه‌زنه‌كان و هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانی نه‌وت.