به‌ربـژاری پارتی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتارێـكدا له كۆتایی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی پارته‌كه‌ی به فه‌رمی بهربـژاركردنی خۆی قبوڵ ده‌كات.
بڕیاره ئۆباما وتاره‌كه‌ی پـێشـكه‌شی هه‌زاران كه‌س بكات كه له گۆڕه‌پانی كراوه‌ی تۆپی پـێی ئه‌مریكی (Mile High Stadium) له شـاری دێنڤه‌ری ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك له ناودارانی پارتی دیموكرات وه‌كو جێـگری پـێشـووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاڵ گۆر و فه‌رمانداری ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ بـێـڵ ڕیچاردسـۆن قسه بۆ ئاماده‌بووان بكه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماده‌بووانیش سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ قارمانی مافه‌كانی مرۆڤ مارتن لوثر كینگ دادهوێنن كه 45 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ڕۆژێـكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا وتاره به ناوبانگه‌كه‌ی خۆی پـێـشكهشكرد و تیایدا وتبووی " من خهونێـكم هه‌یه."