هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له كۆتایی ڕۆژی سێهه‌می كۆنگره‌ی دیموكراته‌كاندا له شـاری دێنڤه‌ری ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ ڕاپـۆرتی تایبه‌تی خۆی ناردووه و پاشـان له‌گه‌ڵ هاوكارانمان كاوه كرمانج و ناسـكه زاده گفتوگۆیه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه سـازكرد.
ده‌توانن گوێبیستی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.
ده‌له‌گه‌ته‌كانی 45 هه‌مین كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكرات له دێنڤه‌ر كه‌مێـك پاش ده‌سـتپـێـكردنی سێهه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌كه به فه‌ره‌می پاڵێوراوه‌تی باراك ئۆبامایان په‌سه‌ندكرد وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی دیموكرات بۆ سـاڵی 2008 . پاشـان سـیناتۆر جۆ بایدن به فه‌ره‌می بۆ پاڵـێوراوه‌تی جێـگری سه‌رۆك هه‌ڵـبژێردرا.
له لایه‌كی تره‌وه سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاماده‌یی و لێـهاتوویی باراك ئۆباما ته‌وه‌ری باسـه‌كانی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی پارتی دیموكرات بوو له سـێهه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكرات له دێنڤه‌ر. له هه‌مان كاتیشـدا ئه‌مریكایـیه‌كان چاوه‌ڕوانی سه‌رۆكی پـێشـووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان بـێڵ كلنتن بوون تا بزانن چۆن ئه‌و گرژیـیه له به‌ین ده‌بات كه له نێوان خۆی و تیمی شـاڵاوی باراك ئۆباما له كاتی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌ره‌تایی به‌رپابوو كاتێـك كه بـێڵ كلنتن شـاڵاوی هه‌ڵـبژاردنی بۆ سه‌رخسـتنی هێله‌ری كلنتن ده‌كرد.
هه‌ر كه سه‌رۆكی پـێشـوو كلنتن هاته سه‌ر شـانۆی كۆنگره‌كه به گه‌رمی و به ده‌ریایه‌ك له ئاڵای ئه‌مریكاوه پـێشـوازی لێـكرا و ئه‌ویش هیچ گومانی تێدا نه‌هێشـته‌وه و له زۆربه‌ی وته‌كانیدا پـشـتیوانی بۆ ئۆباما ده‌ربڕی بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا.
كلنتن ده‌ڵێت " هێله‌ری ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به ڕاشـكاوی و به ڕوونی پـێی وتین كه‌وا هه‌ر شـتێـكی له توانای بێت ده‌یكات بۆ هه‌ڵـبژاردنی باراك ئۆباما ئه‌وا منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌بم. له ڕاسـتیدا 18 ملیۆن له ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌بین چونكه وه‌ك هێله‌ری ده‌مه‌وێت هه‌مووتان ، ئه‌وانه‌ی پـشـتیوانیتان له هێله‌ری كرد له مانگی یازده ده‌نگ بۆ باراك ئۆباما بده‌ن."
پاشـان بـێڵ كلنتن باسی ئه‌و سه‌ختیـیانه‌ی كرد كه به‌ره‌و ڕووی ئه‌مریكایـیه‌كان بۆته‌وه له ئه‌نجامی 8 سـاڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش و پارتی كۆماری‌دا.
بێـڵ كلنتن ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌مان له دوو به‌ره‌وه یاخود له دوو لاوه له گیروگرفتدایه. خه‌ون و ئومێدی ئه‌مریكایـیه‌كان لێره له وڵات له ژێر ئابڵۆقه‌دایه و ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له جیهاندا سـست و لاواز بووه. وتی چینی ناوه‌ڕاست و ئه‌وانه‌ی داهاتیان كه‌مه خه‌ریكه جه‌فا ده‌كێشـن و داهاتیان له كه‌می دایه، كاره‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، نه‌داری و نا یه‌كسـانی له په‌ره‌سه‌ندندایه، هه‌ڵوێسـتمان له جیهاندا لاواز بووه به‌هۆی تاكه‌ڕه‌ویـیه‌كی یه‌كجار زۆر و هاوكاری زۆر كه‌م.
بـێڵ كلنتن پاشـان په‌سـنی شـاره‌زایی و ژیری جۆ بایدنی دا و وتی به هه‌بوونی باراك ئۆباما و جۆ بایدن ئه‌مریكا ڕێبه‌رایه‌تیـیه‌كی ئاسایشی نیشـتیمانی ده‌بێت كه ئێمه پـێویسـتمان پـێی ده‌بێت.
بێـڵ كلنتن ده‌ڵێت " باراك ئۆباما ئاماده‌یه ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بكات و ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له جیهاندا دابین بكاته‌وه و ئاماده‌یه ڕێز له سوێند بگرێت بۆ پاراسـتن و به‌رگریكردن له ده‌سـتوری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان. باراك ئۆباما ئاماده‌یه بـبێته سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان. هه‌روه‌ها هه‌موو شـتێـكی كه فێربووم له 8 سـاڵی سه‌رۆكایه‌تیم و له كاره‌كانی كه ئه‌نجامم دا له ئه‌مریكا و له سه‌رانسه‌ری جیهان دڵنیایان كردووم كه‌وا باراك ئۆباما لێهاتوویی ئه‌م كاره‌یه.
سـیناتۆر جۆ بایدن كه له كۆتایی سـێهه‌مین ڕۆژی كۆنگره‌كه وتاری خۆی پـێشـكه‌ش كرد له پـێشـدا پاڵـێوراوه‌تی بۆ كاندیدی جێـگری سه‌رۆكی دیموكرات قبوڵ كرد و كه‌وته هێرشـكردنه سه‌ر سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماریـیه‌كان و به كاره‌سـاتێـكی ناوبرد.
جۆ بایدن ده‌ڵێت " من چوومه‌ته گورجسـتان و عێراق و پاكسـتان و ئه‌فغانسـان ده‌توانم به ڕاشـكاوی و به ڕوونی پـێتان بڵـێم سـیاسه‌تی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه هه‌ر شـكستخواردن بووه و ئه‌مریكا هیچی تر به‌رگه‌ی 4 سـاڵی تر ناگرێت."
پاشـان وتاره‌كه‌ی ته‌رخان كرد بۆ په‌سه‌ندانی باراك ئۆباما و شـاره‌زایی و جۆری بیركردنه‌وه‌ی بۆ مه‌سه‌له‌كانی ئابوری و سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵایه‌تی. وتی به هیچ شـێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جۆن مه‌ككه‌ینی پاڵێوراوی كۆماری به‌راورد ناكرێت، چونكه مه‌ككه‌ین له سه‌دا نه‌وه‌د له ده‌نگه‌كانی له سـینات بۆ پـشـتیوانی سـیاسه‌ته‌كانی بوش بووه.
باراك ئۆباماش له كۆتایدا هاته سه‌ر شـانۆی كۆنگره‌كه و پـشـتیوانی بۆ جۆ بایدن ده‌ربڕی و په‌سـنی وتاره‌كانی میشـێـل و هێله‌ری كلنتن و بـێـڵ كلنتنی دا.
ئۆباما ده‌ڵێت " سه‌رۆك بـێـڵ كلنتن ئه‌وه‌مان ده‌هێنێته‌وه بیر كه چی ئه‌بێت كاتێـك كه سه‌رۆكێـكت هه‌بێت گه‌ل پـێش خۆ بخات."
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه زیاتر له 70 هه‌زار كه‌س به‌شـداری له وتاری باراك ئۆباما بكه‌ن بۆ قبوڵـكردنی پاڵـێوراوه‌تی دیموكرات وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی دیموركرات بۆ مانگی یازده.