ڕێـكخراوه‌كانی پـشـتیوانی له مافه‌كانی مرۆڤ چ له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به گیرانی زه‌ینه‌بی بایه‌زیدی چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ربڕیوه و له نێویاندا ڕێـكخراوی پـشـتیوانی له مافه‌كانی مرۆڤ بنكه له برۆكسـل به ڕه‌سمی نامه‌یان بۆ كاربه‌ده‌سـتانی ئێران ناردووه، له نێویاندا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، مه‌نوچه‌هری موتـته‌كی و هه‌روه‌ها باڵوێزی ئێران له برۆكسـل، تیایدا داوا ده‌كه‌ن كه ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ و په‌یمانـنامه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی بگیرێت.
بۆ زانینی هۆكاری گرتنی زینه‌ب بایه‌زیدی و ڕه‌وشی له زینداندا هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێـژی كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دكتۆر مه‌هدی حوجه‌تی پارێزه‌ری زینه‌ب بایه‌زیدی و ڕزگاری ئه‌مینی له كۆمیته‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردسـتانی ئێران و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانیان ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:11 خوله‌كه.