نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت له دانوسـتاندنه‌كاندا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـكه‌وتووه له‌سه‌ر كشـانه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی له عێراق تا سـاڵی 2011.
ڕۆژی دووشه‌ممه مالیكی گوتوویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشـتۆته ڕێـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ واشـنتن‌دا كه تا سـاڵی 2011 كۆتایی به هه‌بوونی ته‌واوی هێزه سه‌ربازیـیه بـیـانیـیه‌كان بهێنرێت له عێراقدا. سه‌رۆك وه‌زیری عێراق هیچ زانیاری و ورده‌كاریـیه‌كی زیاتر نه‌دا.
هاوكات ده‌مڕاسـتێـكی سه‌رۆك بوش گوتوویه‌تی هێشـتا نه‌گه‌یشـتوونه‌ته كۆتایی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه ئاسایشـیـیه له‌گه‌ڵ عێراقدا.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌غدا كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی هه‌ردوولا نزیـكبوونه‌ته‌وه له‌و ڕێـكه‌وتنه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی گوتووه ڕۆژێـكی دیاریكراوی تیادا ده‌سـتنیشـان نه‌كراوه بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا.
براین وایتمان ده‌مڕاسـتی په‌نتاگۆنیش گوتوویه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خواسـتێـكی به‌هێزی هه‌یه تا به‌رپـرسـێـتی ئاسـایشی بدرێته‌وه ده‌سـت هێزه سه‌ربازیـیه عێراقیـیه‌كان.