به هه‌زاران دیموكرات ڕوو له شـاری دێنڤه‌ری پایته‌ختی كۆلۆرادۆ ده‌كه‌ن تا به‌شـداری له كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكراته‌كاندا بكه‌ن. كۆنگره‌ی ئه‌مسـاڵ به ده‌سـتنیشـانكردنی سـیناتۆر باراك ئۆباما وه‌ك به‌ربژاری پارته‌كه‌یان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا مێژوویه‌ك بۆ خۆی تۆمار ده‌كات، چونكه بۆ یه‌كه‌م جاره ئه‌مریكایـیه‌كی ئه‌فریكایی له لایه‌ن پارتێـكی گه‌وره‌وه بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی كاندید بكرێت.
جێم مه‌ڵۆن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له دێنڤه‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارانمان شـایان پاشـا و خالید فه‌تاح به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
له ئێواره‌ی كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتدا دێنڤه‌ر له شـانه‌یه‌كی زۆر چالاك ده‌چوو. دیموكراته‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه‌وه گه‌یشـتنه ئه‌و ناوه و پـێوانه‌ی ئاسایش له ده‌وری گۆڕه‌پانه‌كانی وه‌رزش توند ڕاگیرابوون كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ك شوێنی كۆنگره‌ی پارتیـیه‌كه به‌كاردێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌ده‌ها كه‌سـانی دژ به شه‌ڕ له نزیـك شوێنی كۆنگره‌وه بێ هیچ ڕووداوێـك خۆپـیشـاندانیان سـازكرد. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانی ژماره‌یه‌كی تری خۆپـیشـاندانیش ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
ئۆباما به‌ره‌و كۆنگره به‌ڕێـكه‌وتبوو به ئومێدی پـشـتیوانكردنی دوای ئه‌وه‌ی سیناتۆر جۆ بایدنی له ویلایه‌تی ده‌له‌وێره‌وه به جێـگری بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵـبژارد.
" كارمه‌ندێـكی حكومی زۆر نموونه‌یی‌یه، له ماڵی خۆی، یان له ویلایه‌تی خۆی، وه له ناو كۆنگرسـدا، وه له ناو هۆڵی جه‌نگاوه‌رانی دێرین له كۆنكۆرد له نیو هامشه‌ر و هه‌روه‌ها له ناوجه‌رگه‌ی كێشه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كاندا."
ڕۆژی شه‌ممه‌ش ئۆباما له‌گه‌ڵ بایدندا ده‌ركه‌وت له هه‌ڵمه‌تی پـێشـبڕكی له شـاری سـپـرینگفیڵد له ویلایه‌تی ئیلینۆی.
" هه‌روه‌ها ئه‌و ژیره، ژیره بۆ باشـكردنی ئه‌م وڵاته، وه با شـتێـكی تریشـتان پـێ بڵێم، ئه‌م كه‌سه هۆشـیاره و ده‌بێت ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات."
هه‌ڵبه‌ته گرنگترین ڕووداوه‌كانی ئه‌و چوار ڕۆژه‌ی كۆنگره‌ی پارتی دیموكرات له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێـك سـیناتۆر باراك ئۆباما به ڕه‌سـمی كاندیدبوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تی له لایه‌ن پارتیـیه‌كه‌وه‌ی قبوڵ ده‌كات. له ڕێی گوتارێـكی گرنگه‌وه له گۆڕه‌پانی یاریـیه‌كانی تۆپـی پـێ له به‌رده‌م زیا له 70 هه‌زار كه‌سدا، هه‌ڵبه‌ته جگه له بینه‌رانی ته‌له‌فیزیۆن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
له كاتێـكدا كۆنگره‌ی دیموكرات ده‌سـتپـێده‌كات ڕاپـرسی گشـتی نیشـانی ئه‌دات پـێشـبڕكێ به‌ره‌و كۆشـكی سـپی له نێوان باراك ئۆباما و نه‌یاری سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ینه‌وه له ئه‌ریزۆناوه زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن. مه‌ككه‌ین له هه‌فته‌ی داهاتوو به ڕه‌سـمی له كۆنگره‌ی كۆماریـیه‌كان له شـاری مینه‌پـۆڵس - سـانت پـۆڵ له ویلایه‌تی مینه‌سـۆتا كاندید ده‌كرێت.
دیموكراته‌كان ئومێده‌وارن ئه‌زموونگه‌ی تێروته‌سه‌لی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بایدن له سینات‌دا یارمه‌تی ئۆباما بدات و پـشـتیوانی پـێبـبه‌خشێت. له كاتێـكدا ڕاپـرسی گشـتی نیشـانی ئه‌دات ده‌نگده‌ران زیاتر متمانه‌یان به توانایی مه‌كین هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه و كێشـه‌كانی ئاسایشی نیشـتیمانیدا. ڕاپـرسـیه‌كی گشـتی نوێ نیشـانی ئه‌دات به گشـتی دیموكراته‌كان پـێشـوازی له بایدن ده‌كه‌ن وه‌ك بژاره‌یه‌كی ئۆباما بۆ جێـگری سه‌رۆكایه‌تی.
سیناتۆر مه‌ككه‌ین به ته‌له‌فیزیۆنی CBSی ڕاگه‌یاند سـیناتۆر بایدن بژاره‌یه‌كی سه‌نگینه بۆ ئۆباما.
هه‌رچه‌ندێـكه هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی مه‌ككه‌ین ده‌سـتبه‌جێ ڕیكلامێـكی ته‌له‌فیزیۆنی بڵاوكرده‌وه به مه‌به‌سـتی نیگه‌رانیكردنی پـشـتیوانكه‌رانی سـیناتۆر هێله‌ری كلنتنی ڕكه‌به‌ری دیموكراتی پـێشـووی ئۆباما.
" ئه‌وه‌ی كه به ملیۆنه‌ها ده‌نگی به ده‌سـتهێنا له لیسـته‌كه‌یدا نیـیه. بۆچی؟ چونكه ئه‌و كه‌سێـكی ڕاسـتگۆیه. ڕاستیش تاڵه، وه ئۆباما ئه‌وی به دڵ نیـیه."
به‌رپـرسـانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئۆباما هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا گرژی له‌گه‌ڵ پـشـتیوانكه‌رانی كلنتن ئاسایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌نیتا دۆن ڕاوێژكاری ئۆباما به CNNی ڕاگه‌یاند دیموكراته‌كان جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌ی پارتیـیه‌كه‌یان داناوه.
" من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر تۆ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵـكی له دێنڤه‌ر بدوێت ئه‌وا ئه‌وه‌نده كه‌سی ڕه‌شـبین نا‌بینیت به‌ڵـكو ئه‌وه‌نده خه‌ڵـكی ده‌بینیت كه ده‌زانن ئه‌وان ناتوانین بۆ چوار سـاڵی تریش له‌گه‌ڵ ئه‌و سـیاسه‌تانه بمێنیـنه‌وه."
سیناتۆر كلنتن گوتارێـك له كۆنگره‌ی دیموكرات ده‌خوێنێته‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌ی بێـڵ كلنتن سه‌رۆكی پـشـوو هه‌روه‌ها له ڕۆژی چوارشه‌ممه به هه‌مان شێوه سـیناتۆر بایدن قسـه ده‌كات.