به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشـبه‌رێـك له ئێواره‌خوانێـك له خۆرئاوای به‌غدا خۆی ته‌قانده‌وه و له ئاكامدا 25 كه‌س كوژران و 32 كه‌سی دیكه برینداربوون.
به‌رپـرسـان ده‌ڵێن هێرشـبه‌ره‌كه له ماڵی شێخێـكی خۆجێی خۆی ته‌قانده‌وه كه ئاهه‌نگی ده‌گێڕا به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی كوڕه‌كه‌ی له به‌ندیخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایـیه‌وه.
میوانه‌كان بریتیبوون له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌حوه‌ی سـوننه‌كان و كۆمه‌ڵه‌ی میلیشـیاكانی لایه‌نگری ئه‌مه‌ریكا كه له دژ ئه‌لقاعیده شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له به‌غدا به ئامانجی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی 4 كه‌س كوژران. له پارێزگای دیاله‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی سه‌ر ڕێـگا چوار سه‌ربازی عێراقی له شـاری به‌له‌دڕووز كوژران، له كاتێـكدا چه‌كداران دوو كارمه‌ندی پـۆلیسـیان له باقوبه كوشـتووه.