كاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن بڕیار وایه ڕۆژی دووشه‌ممه 199 زیندانی فه‌له‌سـتینی ئازادبكرێن وه‌كو ڕووخۆشبینی پـیشـاندانێـك بۆ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس.
له لیستی زیندانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا سه‌عید ئه‌لعتبه كه درێژترین ماوه‌ی له زیندانی ئیسرائیل‌دا به‌سه‌ر بردووه و هه‌روه‌ها یاسادانه‌ری پارتی فه‌تح محه‌مه‌د ئه‌بو عه‌لی له نێو ئازادكراوه‌كاندان كه هه‌ردووكیان حوكمی زیندانی هه‌میشه‌یی‌یان به‌سه‌ردا دراوه.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت پلانی ڕاگه‌یاندنی ئازادكردنی زیندانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی داوه پاش وتووێـژكردن له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی عه‌باس. هه‌ردوو ڕێبه‌ر له نۆڤه‌مبه‌ری سـاڵی 2007 ده‌سـتیان كردۆته‌وه به دانوسـتاندن به نیازی گه‌یشـتن به ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك تا كۆتایی سـاڵ.