هه‌رچه‌نده له‌شـكری عێراق ده‌ڵێت ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كانی له ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله بۆ ڕاوه‌دونانی تێرۆریسـتانه وه‌لێ هێشـتا ئارامی ناوچه‌كه‌ی نه‌گرتۆته‌وه و به‌پـێی هه‌واڵه‌كان بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر بووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر ڕێـگای شـاری باقوبه كۆمه‌ڵێـكی چه‌كدار 8 هاوڵاتیـیان ڕفاندووه و له لایه‌كی تریشه‌وه ڕێـكخه‌ری كاروباری نێوان هێزه‌كانی ڕابوون و فره نه‌ته‌وه‌ش ڕفێندراوه. به‌ڵام هاوكات هێزه‌كانی عێراق چوونه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی پارته كوردیـیه‌كان له قه‌ره‌ته‌په و ئاڵاكانیان داگرتوون و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه كه ده‌بێت تا ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و باره‌گایانه چۆڵ بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌نگاوێـكی تره بۆ نه‌هێشـتنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌و ناوچانه‌ی ناكۆكیـیان له‌سه‌ره. ده‌شڵێت ئه‌وان له پارێزگای دیاله‌وه ده‌سـتپـێـده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بۆیان چووه سه‌ر ئه‌وا هه‌وڵی موسـڵ و كه‌ركوكیش ده‌ده‌ن.
پاشـان دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت هاوپه‌یمانی كوردسـتان ده‌بێت هه‌ڵوێسـتی هه‌بێت و نابێت به‌و شـێوه‌یه ئه‌وان هه‌ر ڕۆژه‌ی هه‌نگاوێـك بێنه پـێشـه‌وه و تۆ بچیته دواوه به‌ڵـكو ده‌بێت له ئاسـتێـكدا تۆ بڵێت ده‌سـتور ئه‌مه‌یه و ئه‌وه مافی منه. ده‌شڵێت به‌ڵام له‌و شـتانه‌شی كه مافی حكومه‌تی عێراقه ده‌بێت هاوپه‌یمانی كوردستان نه‌رمبێت، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی گومرگ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.