ژه‌نه‌ڕاڵی باڵای ڕوسـیا ده‌ڵێت هێزه‌كانی له به‌شـێـكی گورجسـتان ده‌مێنـنه‌وه، وه تبلیسی تاوانبارده‌كه‌ن به خۆ ئاماده‌كردن بۆ شه‌پـۆلێـكی تری توندوتیژی بۆ سه‌ر ئۆسـیتیای باشور.
ژه‌نه‌ڕاڵی ڕوسی ئه‌ناتۆلی نۆگۆڤیتسیه‌ن ڕۆژی شه‌ممه له مۆسـكۆ به په‌یامنێرانی گوت هێزی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام‌ده‌بن له پاراسـتنی شـاری به‌نده‌ری پـۆتی له ده‌ریای ڕه‌ش و ناوچه‌كانی تری ده‌ریایی.
ئه‌و هه‌روه‌ها هۆشـداری دا كه ڕه‌نگه ڕوسیا مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له گورجسـتان زیاد بكات ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تی گورجسـتان بدات بۆ پـته‌وكردنی له‌شـكری.