باراك ئۆباما به‌ربژاری حزبی دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سـیناتۆر جۆ بایدنی سـتانی ده‌له‌وه‌ری به جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكایی بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی یازده ڕاگه‌یاندووه.
سـیناتۆر ئۆباما ڕۆژی شه‌ممه هه‌واڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی بڵاوكرده‌وه ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای ئه‌و ده‌نگۆیانه بوون كه له لایه‌ن میدیاوه ڕاده‌گه‌یه‌نران و ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد جۆ بایدن بۆ پـۆسـتی جێـگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له لایه‌ن ئۆباماوه ده‌سـتنیشـان كرابوو.
سه‌باره‌ت به به‌ربژاركردنی جۆ بایدن ئۆباما گوتی به‌ڕێز بایدن به ئه‌زموونی چڕ و پـڕی له‌مه‌ڕ سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه و هاوكاریكردنی له نێو حزبدا و هه‌روه‌ها به ڕێـبازی ڕاسـته و خۆی له به‌جێـگه‌یاندنی كاره‌كانیدا هه‌ر بۆیه سوودی بۆ حزبی دیموكرات ده‌بێت.
جۆ بایدن كه له سـاڵی 1972 دا و له ته‌مه‌نی 29 سـاڵیدا به ئه‌ندامی سینات هه‌ڵـبژێردرا ئێسـتا سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـیناتی ئه‌مریكایه.
وا پـێشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی شه‌ممه ئۆباما و بایدن پـێـكه‌وه ئاماده‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له شـاری سـپـرینگفێڵدی سـتانی ئیلینۆی بـبن.
سه‌باره‌ت به كه‌سـایه‌تی جۆ بایدن و ئه‌زموونی له سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دێبۆرا ته‌یت له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.