تاوانبارانی شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕیاری دادگا به‌سه‌ریاندا بابه‌تی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی پانۆرامایه، سه‌ره‌تا به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت:
وا سـاڵێـك و چه‌ند ڕۆژێـك به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقیدا ڕه‌د ده‌بێت و به‌ڵام تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێت ئه‌و بڕیاره به‌سه‌ر تاوانبارانی ئه‌نفالدا یان ژینۆسـایدی كورده‌كانی عێراقدا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و بڕیارانه لێـكدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌ڵـده‌گرێت، له‌وانه ئایا له‌م عێراقه نوێـیه دیموكراسـیـیه‌دا دادگا ده‌سه‌ڵاتێـكی سه‌ربه‌خۆیه؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پـرسـیاره‌دا گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی دادگا ده‌ڵێن دادگا سه‌ربه‌خۆیانه بڕیاری خۆی داوه ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێـكردن تا بڕیاره‌كان به‌جێ بگه‌یه‌نێت.
كه‌وابێت لێره‌دا پـێویسـته هه‌ڵوه‌سـته‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێـكردنه‌ی عێراقی بكرێت تا بزانرێت بۆچی ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م جێبه‌جێـكردنی ئه‌م بڕیارانه‌ی دادگاوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13:43 خوله‌كه.