سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژنامه‌وانێـكی وێنه‌گری ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ئازادكرد پاش به‌ندكردنی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته به‌بێ دادگایـیكردن.
ڕۆژنامه‌وانی وێنه‌گر عه‌لی ئه‌لمه‌شـهه‌دانی له 30 ی مانگی حه‌وتی ڕابردوودا له كاتی به‌ده‌سـتهێنانی پـێناسه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌شـكری له ناو گرین زۆنی پارێزراوی به‌غدادا ده‌سـتگیركرابوو. له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌و كاته‌دا ناوبراویان به مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه دانابوو بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
ئه‌مه سێهه‌م جاره هێزه‌كانی سـوپا ئه‌لمه‌شـهه‌دانی ده‌سـتگیر بكه‌ن، ناوبراو كه بۆ ڕادیۆی BBC و ڕادیۆیه‌كی گشتی بنكه له ئه‌مریكا كارده‌كات له مانگی هه‌شـتی سـاڵی 2005 دا بۆ ماوه‌ی پـێـنج مانگ به‌ندكرابوو و پاشـان سـاڵێـك دوای ئه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی تریش ده‌سـتگیركرایه‌وه.
شـایانی باسه به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێز ئه‌لمه‌شـهه‌دانی و ڕێـكخراوه‌كانی ئازادی ڕاگه‌یاندن دووباره بوونه‌وه‌ی ده‌سـتگیركردنی ناوبراویان به‌بێ تاوان سه‌رزه‌نشت كردبوو و داوای ڕوونكردنه‌وه‌شـیان كردووه.
له لای خۆیه‌وه سـوپای ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌پـێی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆیان هه‌یه هه‌ر كه‌سـێـك ده‌سـتگیر بكه‌ن كه به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش داده‌نرێت.