وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پـۆڵه‌ندا ڕێـكه‌وتـنـنامه‌یه‌كیان بۆ دامه‌زراندنی سـیسـتمی به‌رگری دژ موشه‌كی ئه‌مه‌ریكی له پـۆڵه‌ندا مۆركرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ڕادیـك سایكۆرسكی ده‌كۆمێنته‌كه‌یان له وارسۆ مۆركرد به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی پـۆڵه‌ندا به فه‌ره‌می په‌سه‌ندی كردووه.
دوای مه‌راسیمی مۆركردنه‌كه هه‌ردوو وه‌زیره‌كه ڕایانگه‌یاند جاری وا هه‌بووه گفتوگۆكان سه‌خت بوون، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌یان به چاك له قه‌ڵه‌مداوه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن قه‌ڵـغانێـكی موشه‌كی به‌رگری داده‌مه‌زرێت بۆ پاراسـتنی ئه‌وروپا له ئه‌گه‌ری هێرشــێـك له لایه‌ن وڵاتانی وه‌ك ئێرانه‌وه.
جێی باسه حكومه‌تی چیـكیش قایل بوو به دانانی ویزگه‌یه‌كی ڕادار بۆ سـیسـتمه‌كه.