Accessibility links

ڕوسیا به‌رنووسێـكی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ گورجسـتان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌


ڕوسـیا به‌رنووسێـكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی ڕه‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ داوای كشـانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ڕوسـیای كردووه‌ له‌ گورجسـتان وه‌ك گونجاندن له‌گه‌ڵ ئاگربه‌سـتدا.

ئه‌م به‌رنووسه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا دایڕشـتووه‌ تیایدا داوا له‌ ڕوسـیا كراوه‌ هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌و شـوێنانه‌ی به‌ر له‌ شـه‌ڕ لێـبوون به‌ هه‌مان شـێوه‌ش داوه‌ له‌ هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی گورجسـتانیش گراوه‌ بكشێنه‌وه‌ شـوێنه‌كانی پـێشـتریان.

له‌ لایه‌كی تریشـه‌وه‌ سه‌رۆكی ڕوسـیا ڕۆژئاوا دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی تا ڕۆژی هه‌ینی لو گورجستان ده‌كشێنه‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دمیتری مێدڤێدێف به‌ ته‌له‌فون به‌ نیكۆلا سـاركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـای گوتووه‌ زۆربه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ڕوسـیا كه‌ چوونه‌ته‌ ناو گورجسـتانه‌وه‌ ده‌كشێنه‌وه‌ بۆ ئۆسیتیای باشور یان ده‌چنه‌وه‌ ناو ڕوسـیا.

هاوكاتیش سه‌رۆكه‌كانی دوو گه‌وره‌ترین ڕێـكخراوی جیهانی سه‌ردانی گورجسـتان و ڕوسـیایان كردووه‌ تا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌راندا بكه‌ن بۆ ڕێـگه‌دان به‌ كارمه‌ندانی كۆمه‌كی مرۆڤایه‌تی تا له‌ ئۆسیتیای باشور كار بكه‌ن.

سه‌رۆكی ڕێـكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له‌ مۆسـكۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیادا كۆبۆته‌وه‌ و سه‌رۆكی ڕێـكخراوی ده‌زگای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌ردانێـكی چوار ڕۆژی بۆ گورجسـتان و ڕوسـیا ده‌سـتپـێـكردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG