له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ئه‌كادیمیای پـۆلیس له جه‌زائیر زیاتر له 40 كه‌س ده‌كوژرێن. ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه به كوشـنده‌ترین هێرش داده‌نرێت كه له‌م سـاڵانه‌ی دوایـیدا له وڵاتانی ئه‌فریكای باكور ڕوویدابێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ناوخۆی جه‌زائیر ڕایگه‌یاند كه‌وا هێرشـبه‌ره‌كه ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی به ده‌رگای سه‌ره‌كی ئه‌كادیمیاكه‌دا كێشـاوه هاوكاتی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گه‌نج ڕیز بووبوون بۆ تۆماركردنی ناوه‌كانیان. 43 كه‌س كوژران و 38 ی دیكه‌ش برینداربوون. ته‌قینه‌وه‌كه له شـارۆچكه‌ی ئیسـسێرس له ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی جه‌زائیر ڕوویدا.
هیچ كۆمه‌ڵێـك به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه دواترین بووه له‌و زنجیره ته‌قینه‌وانه‌ی كه له لایه‌ن میلیتانه ئیسلامیـیه‌كانه‌وه به‌م دوایـیانه كراونه‌ته سه‌ر داموده‌زگاكانی پـۆلیس له جه‌زائیر. پـێشـتر هه‌ر له‌م مانگه‌دا له دوو هێرش كه كرانه سه‌ر پـۆلیس به‌لانی كه‌م 8 كه‌س كوژران و زیاتر له 20 ی تریش برینداربوون.
به‌شی ئه‌فریكای باكوری ئه‌لقاعیده به‌رپـرسـیارێتی خۆی له یه‌ك له‌و هێرشـانه ڕاگه‌یاندبوو.