سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ربازانی عێراق هێرشـیان كرده سه‌ر نووسـینگه‌ی پارێزگاری دیاله و له ئاكامدا ســكرتێری له میانه‌ی شـه‌ڕ و پـێـكدادانێـك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆدا كوژرا.
ڕه‌عه‌د ڕه‌شید مولا جوادی پارێزگاری دیاله ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراقی هێرشـیان كرده سه‌ر نووسـینگه‌ی حكومه‌ت له به‌عقوبه‌ی پایته‌ختی دیاله، به‌ڵام پارێزگاری دیاله له‌و كاته‌دا له باڵه‌خانه‌كه‌دا نه‌بووه.
سه‌ربازه‌كان حسێن ئه‌لزوبێدی سه‌رۆكی كۆمیته‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یان ده‌سـتگیركرد. هه‌ر 41 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ده‌سـتیان له كاره‌كه‌یان هه‌ڵـگرت.
ڕوون نیـیه چ هێزێـكی ئاسایشی عێراق هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامی داوه، وه‌لێ ژماره‌یه‌ك ڕاپـۆرت ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌وه به‌شـێـك بووه له هه‌ڵمه‌تێـكی دژی تێرۆریسـتان.
له لای خۆیه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌و هیچ دهسـتێـكی له ڕووداوه‌كه‌دا نه‌بووه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی یه‌ك خوله‌كه.