به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرتانه‌ی له گورجسـتانه‌وه هاتوون تانكه‌كانی ڕوسـیا شـاری گۆری جێده‌هێڵن، ئه‌مه‌ش وه‌ك پابه‌ندبوون به‌و ڕێـكه‌وتنـنامه ئاگربه‌سـته‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو مۆركرا.
ڕۆژنامه‌وانان له‌و شـاره‌وه ده‌ڵێن ئه‌وان ڕۆژی سێشه‌ممه كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕوسیایان دیوه. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له زاری ئه‌فسه‌رانی ڕوسـیـیه‌وه پـشـتڕاسـتیان كرده‌وه كه‌وا تانكه‌كانیان هاتوونه‌ته ده‌رێ.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ڕوسـیا له ناتۆ به ڕادیۆی فه‌ره‌نسـای گوت كه‌وا كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕوسـیا چه‌ند ڕۆژێـك ده‌خایه‌نێت.
له لایه‌كی دیـكه‌وه ڕێـكخراوی ئاسایش و هاوكاری له ئه‌وروپا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا لایه‌نه‌كان ڕازی بوون ڕێـگه به 20 چاودێری له‌شـكری بده‌ن بچنه ناوچه‌ی ئۆسیتیای باشور.
پـێشـتریش ڕوسیا و گورجسـتان ئاڵوگۆڕی گیراوه‌كانیان كرد ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕه‌كانی دوو هه‌فته‌ی ڕابردووی نێوانیاندا ده‌سـتگیركران. كاربه‌ده‌سـتێـكی حكومه‌تی گورجسـتان گوتی ئاڵوگۆڕكردنه‌كه له گوندی ئیگۆتی كراوه و بریتی بووه له 5 ڕوسی و 15 گورجی.