له شه‌ڕێـكدا له‌گه‌ڵ یاخیبووانی تاڵیبان له ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان به‌لانی كه‌م 10 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی كوژران.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 21 سه‌ربازی تری فهرهنسـیش له شه‌ڕه‌كه‌دا برینداربوون كه نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی كابول دور بووه. دهشڵـێن پـێـكدادانهكه له سه‌ره‌تادا ڕۆژی دووشه‌ممه به هێرشـێـك بۆ سه‌ر هێزێـكی كۆمه‌كی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی ناتۆ ده‌سـتیـپـێـكرد.
ئۆفیسـی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا سـاركۆزی ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و بۆ ڕێزلێنان له هێزه‌كان به‌ره‌و ئه‌فغانســتان ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها چه‌كدارانی تاڵیبان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان په‌لاماری بنكه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكایان دابوو. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن 6 تاڵیبانی خۆكوژ كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار پاڵپـشـتیـیان ده‌كردن خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپـی سالێرنۆ له نزیـك شـاری خۆست ته‌قاندوه.
فه‌رمانداری پارێزگای خۆست ئه‌رسه‌لا جه‌مال ده‌ڵێت نزیكه‌ی 30 چه‌كداری تاڵیبان په‌لاماری بنكه‌كه‌یان دابوو، به‌ڵام شـكسـتیان هێنا له‌وه‌ی خۆیانی پـیادا بكه‌ن. ده‌شـڵێت لاشه‌ی 6 خۆكوژه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه. كاربه‌ده‌سـتانی دیكه‌ی ئه‌فغانیش ده‌ڵێت 13 چه‌كداری تر له هێرشـه‌كه‌دا كوژراون.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش خۆكوژانی تاڵیبان هێرشـیان كرده سه‌ر كه‌مپی سالێرنۆ، له ئه‌نجامدا 10 كه‌س كوژران و به‌لانی كه‌م 13 ی دیكه‌ش برینداربوون.