په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتانی هاوپه‌یمانێـكی گرنگی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بووه له جه‌نگی دژ به تێرۆریزم، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی نێو پاكسـتان ده‌ڵێن ئه‌و تا ده‌هات بووبووه ڕابه‌رێـكی زۆردار.
په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی ته‌مه‌ن 65 سـاڵان به‌هۆی به‌شـداریكردنی له هه‌وڵه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ركوتكردنی توندڕه‌وانی ئیسلامی نێو وڵات‌دا هه‌ر بۆیه په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له نێو خودی وڵات‌دا سه‌رزه‌نشت كرابوو. سه‌رباری كرده‌ی له‌شـكری په‌ره‌سه‌ندو له دژی توندڕه‌وان له پاكسـتان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا حكومه‌تی وڵات شـكسـتی هێناوه له ڕیشه‌كێشـكردنی شه‌پـۆلی توندوتیژی كه تا دێت ڕوو له هه‌ڵـچوون ده‌كات.
له سـاڵی 1999 دا جه‌نه‌ڕاڵ په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیدا دوای ڕووخاندنی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌واز شه‌ریف موشـه‌ڕه‌ف ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی گرته ده‌سـت. تا ئێسـتا په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له چه‌ندان هه‌وڵی كوشتن و قه‌یرانی سـیاسی ڕزگاری بووه، به‌ڵام سـاڵی پار متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌سـت دا كاتێـك هه‌ڵی دا سه‌رۆكی دادگای باڵای وڵات له‌كاربخات. به‌ڵام له ئاكامی خۆپـیشـاندانی توڕه و توندوتیژی هاوڵاتیـیانی پاكسـتان كه سه‌رانسه‌ری وڵاتی گرته‌وه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی چوار مانگ دواتر سه‌رۆكی دادوه‌رانی پاكسـتان پـۆسـته‌كه‌ی پێ بدرێته‌وه.
له كۆتایی سـاڵی 2007 دا به‌ر له‌وه‌ی خولی په‌رله‌مان كۆتایی بێت موشـه‌ڕه‌ف به سه‌رۆكی وڵات هه‌ڵـبژێردرایه‌وه، به‌ڵام نه‌یارانی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له دژی ئه‌وه ڕاوه‌سـتان كه موشـه‌ڕه‌ف دوو پـۆسـتی سه‌ره‌كی وڵات بگرێته ده‌سـت و به كارێـكی نایاسایی‌یان له قه‌ڵه‌م دا. ئه‌وه بوو له 28 ی مانگی یازده‌ی سـاڵی ڕابردوودا په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف وازی له پـۆسـتی سه‌رۆكی له‌شـكری هێنا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ژیانـنامه‌ی له‌شـكری و سه‌رۆكایه‌تی په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتان نانسی ئه‌میلایا ئه‌ویش ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و جانی دیلان به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:38 خوله‌كه.