حكومه‌تی فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت دمیتری مێدڤێدێڤی سه‌رۆكی ڕوسـیا به‌ڵێنی داوه له نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه هێزه‌كانی له‌شـكری ڕوسـیا ده‌ست به كشـانه‌وه له نێو خاكی گورجسـتان بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆفیسی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی نیكۆلا ساركۆزی ده‌ڵێت ئه‌م به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆكی ڕوسـیا بۆ پاشه‌كشێـپـێـكردنی هێزه‌كانی ڕوسـیا له گورجسـتان ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی وتووێـژێـكی ته‌له‌فۆنی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی و ڕوسی مێدڤێدێڤ ئه‌م به‌ڵێنه‌ی دا. هاوكات ئۆفیسی سـاركۆزی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌كه‌یدا به سه‌رۆكی ڕوسـیای گوتبوو ئه‌گه‌ر مۆسـكۆ پابه‌ندی جێبه‌جێـكردنی ئه‌و په‌یمانی ئاگربه‌سـته‌ی كه ڕۆژی شه‌ممه مۆری كرد نه‌بێت ئه‌وا ڕوسـیا دووچاری ده‌رئه‌نجامی خراپ ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕۆژی شه‌ممه سـوپای ڕوسـیا ده‌ستی به كشـانه‌وه له ناوجه‌رگه‌ی شـارۆچكه‌ی ئیگۆتی كرد ئه‌و شـارۆچكه‌یه‌ی كه ته‌نها نزیكه‌ی 50 كیلۆمه‌تر له تبلیسی پایته‌ختی گورجسـتانه‌وه دوره.
دوابه‌دوای ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ڕوسی و هاوتای گورجسـتانی مۆر كرا حكومه‌تانی ڕۆژئاوا فشـاریان له سه‌ر ڕوسیا فره كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له گورجسـتان بكێشـێته‌وه.
هاوكات وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسـا ڕوسـیا به فه‌رامۆشـكردنی ئه‌و ڕێـكه‌وتنی ئاگربه‌سـته تاوانبار ده‌كه‌ن.