به مه‌به‌سـتی كۆتایی‌هێنان به هێرشی دوژمنكاری له دژی وڵاتی گورجسـتانی هاوسـێی سه‌رۆكی ڕوسـیا دمیتری مێدڤێدێڤ ڕێـكـه‌وتنـنامه‌یه‌كی ئاگربه‌سـتی مۆركردووه.
سه‌رۆكی ڕوسـیا ڕۆژی شه‌ممه به‌ڵـگه‌نامه‌ی ئاگربه‌سـته‌كه‌ی مۆركرد، ئه‌مه‌ش به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی میخائیل سـاكه‌شـڤیلی سه‌رۆكی گورجسـتان په‌یمانـنامه‌كه‌ی مۆركردبوو. ئاگربه‌سـته‌كه ئه‌وه‌ی له لایه‌ن فه‌ره‌نسـاوه ده‌سـته‌به‌ركرا داوا له هێزه‌كانی ڕوسـیا ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه بنكه و ناوچه‌كانی پـێشـووی خۆیان واته به‌ر له به‌رپابوونی شـه‌ڕ له هه‌رێمی ئۆسیـتیای باشور.
ڕابه‌رانی جوداخوازی هه‌رێمی ئۆسـیتیای باشور و هه‌روه‌ها هه‌رێمی ئه‌بخازیای جیابۆوه له گورجسـتان ئه‌وانیش ڕێـكه‌وتنی ئاگربه‌سـته‌كه‌یان مۆركردووه.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك جۆرج بوش له واشـنتن ڕایگه‌یاند ده‌بێت ڕوسـیا كۆتایی به قه‌یرانی گورجسـتان بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئاڵۆزبووی خۆی به‌هۆی كرده‌ی له‌شـكری له دژی گورجسـتان له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپایی هێوربكاته‌وه.
سه‌رۆك بوش له وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا داگیركردنی گورجسـتانی له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕوسـیاوه به كارێـكی ته‌واو نابه‌جێ ناودێركرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه سه‌رۆك بوش ڕۆژی شه‌ممه له كێڵگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له ته‌كسـاس له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشـتمانی كۆده‌بێته‌وه له نێویاندا له‌گه‌ڵ خانم كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی كه به‌م زووانه له گه‌شـته‌كه‌ی بۆ زانینی ڕاسـتیـیه‌كان له فه‌ره‌نسـا و گورجسـتان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.