سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌تی ئێران په‌ره‌ی به مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتگیركردنی كه‌سـانی چالاك و ڕۆشـنبیری كورد داوه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسی كورد بنكه له سـوید هیوا گوڵ‌محه‌مه‌دی سـازكردووه.
هیوا گول‌محه‌مه‌دی ده‌ڵێت بێ‌گومان كۆماری ئیسـلامی ئێران هه‌موو كاتێـك له‌و ڕووداوانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا و یان له جیهاندا ڕووده‌ده‌ن كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت بۆ سه‌ركوتـكردنی زیاتری كه‌سـانی چالاكی مه‌دنی و سـیاسی. پاشـان ده‌ڵێت یاسا له ئێران‌دا به نووسـراوه هه‌یه، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا كه‌س گرنگی پـێنادات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:34 خوله‌كه.