كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی لوبنان ده‌ڵێن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبـێـك له شـاری به‌ندری ته‌رابلوس له باكوری وڵات به لایه‌نی كه‌م 16 كه‌س كوژراون كه نۆیان سه‌رباز بوون.
له ئاكامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه به لایه‌نی كه‌م 31 كه‌سی تریش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبه‌كه له پاڵ پاسێـكی هه‌ڵـگری نه‌فه‌ری سڤیلدا چێنرابوو كه هه‌روه‌ها سه‌ربازی لوبنانیشی هه‌ڵـگرتبوو.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌اڵه كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ندێ كاربه‌ده‌سـت به‌هۆی كاتی ڕوودانه‌كه‌ی پـێـیان وایه ئه‌مه په‌یامێـكی سـیاسـیـیه.
جێی ئاماژه پـێـكردنه ته‌قینه‌وه‌كه دوابه‌دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له شـه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له ته‌رابلوسـدا ڕوویدا كه ده‌یان كه‌سی تیادا كوژران. هه‌روه‌ها به چه‌ند كاتژمێرێـكیش به‌ر له‌وه‌ی میشـیل سـوله‌یمانی سه‌رۆكی لوبنان سه‌ردانی سـوریا بكات.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش كابینه‌ی حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی لوبنان متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌سـتهێنا دوابه‌دوای مشـتومڕێـكی سـیاسی كه ڕێـگا به حزبوڵڵای گروپی شیعه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن بدرێت چه‌كه‌كانی به‌ده‌سـته‌وه بمێنێته‌وه.