له پـێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی نه‌خۆشـیـیه‌كانی ئفلیجی منداڵ و هه‌روه‌ها مه‌لاریا بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته هه‌وڵه‌كان ڕوویان له په‌ره‌سـه‌ندن كردووه.
هاوكات په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینێـكی به‌هێزتر بۆ بنبڕكردنی سه‌ختـترین جۆری ئفلیجی منداڵ كه كاری كردۆته سه‌ر منداڵان له هیندسـتاندا له لایه‌ن ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی وا به‌م زووانه په‌سه‌ند ده‌كرێت.
پـرۆگرامێـكی هه‌ڵـمه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ی ڤاكسینه نوێـیه‌كه وا ئێسـتا له سـتانه‌كانی ئه‌ندرا پـرادش و هه‌روه‌ها مه‌دیها پـرادیشدا ئه‌نجامدراوه.
یه‌كێـك له پـسـپـۆرانی پـزیشـكی بواری ئفلیجی منداڵ له هیندسـتان دكتۆر T. Jacob John ده‌ڵێت ڤاكسینه نوێـیه‌كه مایه‌ی دڵخۆشـیـیه. ناوبراو له وته‌كه‌یدا بۆ ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا گوتی ڤاكسینی هه‌نووكه به مه‌به‌سـتی به‌خشینی به‌رگری بوو به له‌شـی مرۆڤ له دژی هه‌رسێ جۆری ئفلیجی منداڵ، به‌ڵام گه‌یشـتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری تا ڕادیه‌ك له دژی ئفلیجی منداڵی جۆری یه‌كه‌م هه‌بووه.
دكتۆر جۆن ده‌ڵێت ڤاكسینی نوێی ئفلیجی منداڵی ناسـراو به سـایبن كه بۆ هه‌رسێ جۆره‌كانی ئفلیجی منداڵ به‌كارده‌هێنرێن كاریگه‌ری كه‌متری هه‌یه له نێو وڵاتانی كه‌وتوونه‌ته سه‌ر هێـڵی كه‌مه‌ری زه‌وی به تایبه‌ت له هیندسـتان، هه‌رچه‌نده هۆكاری ئه‌مه نه‌زانراوه، به‌ڵام كه‌مبوونی كاریگه‌ری له نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا نه‌گۆڕه و وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
جگه له هیندسـتان كه نه‌خۆشی ئفلیجی منداڵ بۆته درمێـكی مه‌ترسـیدار, هاوكات ئه‌و نه‌خۆشـیـیه‌ی منداڵان له نێو وڵاتانی نایجیریا و ئه‌فغانسـتان و پاكسـتانیشـدا هه‌ن.