گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێران ڕێـكه‌وتووه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆكردن به مه‌به‌سـتی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ناكۆكیـیه‌كانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆماری ئیسـلامی ئێران هه‌ن.
له ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنی وڵاتی ئێران‌دا هاتووه سه‌عید جه‌لیلی ڕۆژی دووشه‌ممه به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی كردووه به خافێر سـۆلاناوه، واته چه‌ند ڕۆژێـك پاش سه‌پاندنی سـزای نوێ له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌سه‌ر ئێران‌دا.
ئه‌و سـزایانه پـشـكنینی كه‌شـتیـیه‌كانی له ئێرانه‌وه ده‌چنه ده‌رێ یان ده‌چن بۆ ئێران ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌هاش دانانی بارێـكی توندی ئاسـایشی به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌دا كه كارداری له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
كۆماری ئیسـلامی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه‌یه، وه‌لێ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕۆژئاواش به گشـتی سـوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران به نهێنی هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات.