یه‌كێتی ئه‌وروپا سـزا نوێـیه‌كانی خۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا په‌سه‌ندكرد له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كه مشـتومڕی گرتۆته ئامێز.
ڕۆژی هه‌ینی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه‌وا ده‌ست ده‌كات به سه‌پاندنی سـزای ئابوری و دارایی به‌سه‌ر ئێران‌دا، ئه‌وانه‌ی له مانگی سـێدا له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكرابوون.
ئه‌و بڕیارانه داوا له داموده‌زگا داریـیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كه به هۆشـداریـیه‌كی زۆرتره‌وه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ بواری دارایی و قه‌رزدان به ئێران بكه‌ن، هه‌روه‌ها كاری پـشـكنینی كاڵاكانی ده‌ڕوات بۆ ئێران و له‌وێوه دێت زیاد بكه‌ن.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا لیزا برایه‌نت له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسـاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان فاتمه سـندی به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.