به مه‌به‌سـتی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بارودۆخی شـاری كه‌ركوك و وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ پـێـكهاته‌كانی ئه‌و شـاره ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی و جێـگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان كۆسـره‌ت ڕه‌سـوڵ عه‌لی گه‌یشـتنه ئه‌و شـاره و له‌وێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی پارێزگاكه و نوێنه‌ری پـێـكهاته‌كانی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه، پاشـان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیان به‌ست.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:42 خوله‌كه.