لـێـپـرسـراوانی ناسـا ڕایانگه‌یاند كه‌شـتی ئاسـمانی فینیكس بۆ سه‌ر هه‌سـاره‌ی مه‌ریخ دووچاری كێشه‌ی میكانیكی بووه.
یه‌كێـك له‌و باڵانه‌ی به‌كاردێت بۆ وه‌رگرتنی نموونه‌ی خاكی مه‌ریخ و شـیكردنه‌وه‌ی به باشی كاری خۆی ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌و خاك و خۆڵه به باشی بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه و بووه به‌هۆی گیرخواردنی له ده‌می لووله‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا و قه‌پاغی لووله‌كه داناخرێت.
ناسـا ده‌ڵێت ئه‌و نموونه‌یه‌ی وه‌رگیراوه بریتی بووه له 3 سـانتیمه‌تر سـێـجا و ئه‌و ئامێره هه‌سـتیارانه‌ی شـیكردنه‌وه‌كه ئه‌كه‌ن ئاماری كه‌متر ئه‌ده‌ن له‌وه‌ی له خاكه‌كه وه‌رگیراوه، به‌مه‌ش هه‌موو خاك و خۆڵه‌كه نه‌چۆته لووله‌كه‌وه.
فینیكس سێ مانگ له‌مه‌وپـێش له‌سه‌ر هه‌سـاره‌ی مه‌ریخ نیشـته‌وه، بڕی 420 ملیۆن دۆلاری تێـچووه كاری دۆزینه‌وه‌ی نیشـانه‌كانی هه‌بوونی ژیانه له‌سه‌ر مه‌ریخ.