له ڕاپـۆرتێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی 5 ی هه‌شتی ڕۆژنامه‌ی واڵ سـتریت جورناڵدا هاتووه مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌وی عێراق و دژ به ئه‌مریكا موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌نیازه له‌شـكری میلیشـیای ئه‌لمه‌هدی بكات به ڕێـكخراوێـكی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بێ چه‌ك و له بری كاری له‌شـكری سه‌نگی بخه‌نه سه‌ر خوێندن و ئاین و یه‌كسـانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆ زانینی ورده‌كاری ئه‌م هه‌واڵه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ به‌ها ئه‌لئه‌عره‌جی ئه‌ندامی بلۆكی سه‌دری ناو په‌رله‌مانی عێراقیدا كردووه و له وه‌ڵامدا ئه‌لئه‌عره‌جی ڕه‌تی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌وه كه له‌شـكری مه‌هدی به ته‌واوه‌تی بكرێت به ڕێـكخراوێـكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
پاشـان بۆ شـێـكردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێـژی له‌گه‌ڵ جه‌یسـن گاڵه‌ك ڕاوێژكاری باڵای ده‌سه‌ڵاتی یاسا له ئنسـتـتیوتی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی بنكه له واشـنتن سـازكردووه و دواتر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.