ده‌سـته‌یه‌كی سـوێندخۆران له ئه‌فسه‌رانی له‌شـكری ئه‌مریكایی سـه‌لیم حه‌مدانی شـۆفێری پـێشـووی ئوسـامه بن لادنی ڕابه‌ری تۆڕی ئه‌لقاعیده‌یان به دابینكردنی هاوكاری بۆ تێرۆریزم تاوانباركرد.
بڕیاری سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌ندیخانه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی له گوانتانامۆ به‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا و ڕه‌نگه سه‌لیم حه‌مدان حوكمی بۆ هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا بدرێت.
كۆمیته‌یه‌كی له‌شـكری سـه‌لیم حه‌مدانی به تۆمه‌ته‌كانی پـیلانگێڕی و دابینكردنی هاوكاری و یارمه‌تی مادی بۆ تێرۆریزم تاوانباركردووه، به‌ڵام ده‌سـته‌ی سـوێندخۆرانی له‌شـكری بێ ئاگاهی ناوبراویان له تۆمه‌تی پـیلانگێڕی ڕاگه‌یاند.
دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌سـته‌ی سـوێندخۆرانی له‌شـكری ده‌سـتیان به تاوتوێـكردنی دۆزه‌ی حه‌مدان كرد هه‌روه‌ها له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له دادگایـیكردنی دادپـرسـانی گشـتی گوتیان سه‌لیم حه‌مدان ئه‌ندامێـكی چالاكی تۆڕی ئه‌لقاعیده بووه و چه‌كی بۆ گروپـی تێرۆریسـتان گواسـتۆته‌وه و هه‌روه‌ها هاوكاری له پاراسـتنی ئوسـامه بن لادن كردووه، به‌ڵام لایه‌نی داكۆكیـكار له سه‌لیم حه‌مدان گوتوویانه سه‌لیم حه‌مدان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك یه‌مه‌نی پـیاوێـكی ئاسـایی بووه و هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی بـژێوی ژیانی خۆی داوه و په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه نه‌بووه.