ده‌سـه‌ڵاتدارانی ژاپـۆن ده‌ڵێن سـكاڵایه‌كی نووسـراوی توند له دژی به‌یجین تۆمار ده‌كه‌ن پاش ئه‌وه‌ی پـۆلیسی چین له دوو ڕۆژنامه‌وانی ژاپـۆنیـیان دابوو، ئه‌وانه‌ی خه‌ریـكی ڕاگه‌یاندنی ڕووداوی هێرشـی خوێناوی ڕۆژی دووشه‌ممه بوون بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له باكوری ڕۆژئاوای چین كه 16 ئه‌فسه‌ری پـۆلیسی چینی تیا كوژرابوو.
هه‌ردوو ڕۆژنامه‌وان نزیـك شـوێنی ڕووداوه‌كه گیرابوون.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر ده‌سـتگیركرابوون و لـێـیان درابوو.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـكی حكومه‌تی ژاپـۆنی گوتی لـێـكۆڵینه‌وه كه‌وتۆته‌گه‌ڕ و ڕاشـیگه‌یاند له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ڕووداوه‌كه ڕووی دابێت.
شـایانی باسه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپـۆنی كه لایه‌نگری پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه له‌گه‌ڵ چیندا ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمی كردنه‌وه‌ی یاریـیه‌كانی ئۆڵمپـیـاد بێت.