له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆماری ئیسـلامی ئێران به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆكی سـوریا گوتی حكومه‌ته‌كه‌ی خوازیاره بۆ یارمه‌تیدانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیدا.
فه‌یسه‌ڵ یوسف ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سـیاسی پارتی دیموكراتی به‌ره‌وپـێشـچوونی كورد له سـوریا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت پـێویسـته سـوریا به‌رژه‌وه‌ندیـیه نیشـتیمانیـیه‌كانی خۆی له ئه‌سـتۆبێت و به‌رپـرسـیارێتیـیه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ئێران نه‌خاته سه‌رشـانی خۆی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:32 خوله‌كه.