Accessibility links

ڕۆژان كرماشـانی ده‌ڵێت ئێران سـێهه‌مین وڵاته‌ له‌ جیهاندا كه‌ به‌ زۆری ژنان تیایدا خۆیان ده‌كوژن


هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له‌ به‌رنامه‌ی ژن و ماڵباتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ڕۆژنامه‌وان ڕۆژان كرماشـانی كردووه‌ بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی ژنان له‌ ئێران و به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ كوردیـیه‌كاندا و هه‌روه‌ها مافه‌كانی مرۆڤیش به‌ گشتی.

ڕۆژان كرماشـانی ده‌ڵێت به‌ شـێوه‌یه‌كی گشـتی له‌ ئێراندا مافی ژنانی كورد زۆر خراپه‌. هه‌ر له‌ سـاڵی 2003 وه‌ تاكو 2007 وه‌ نزیكه‌ی 2 هه‌زار ژن خۆیان سـووتاندووه‌. ده‌شـڵێت ئێران سـێهه‌مین وڵاته‌ له‌ جیهاندا كه‌ به‌ زۆری ژنان تیایدا خۆیان ده‌كوژن.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 14:51 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG