سه‌رۆكی ئێرانی ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی له‌مه‌ڕ مشـتومڕی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا كۆڵ نادات و هه‌روه‌ها ئه‌و دوا مۆڵه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ پـێشـنیازی كۆمه‌كی ئه‌و وڵاتانه ده‌خاته پشتگوێ.
له‌و باره‌یه‌وه ئۆفیسی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی سه‌رۆكی ئێرانی له میانه‌ی وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریای میواندا ڕاگه‌یاندبوو، ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه به سه‌ردانێـك گه‌یشـته تاران.
له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئێرانی گوتی هه‌ر به‌شـداریـیه‌كی تاران له وتووێـژه‌كانی ناوه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا به مه‌بسـتی پـته‌وكردنی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت مافه‌كانی ناوه‌كی ئێرانیـیه.
هاوكات ئۆفیسـی سه‌رۆكایه‌تی ئێرانی له زاری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریایی ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت سوریا بڕوای وایه ئێران مافی خۆیه‌تی یۆرانیۆم بـپـیتێنێت و هه‌روه‌ها ئێزگه‌ی كاره‌با به وزه‌ی ناوه‌كی دابمه‌زرێنێت كه له‌گه‌ڵ په‌یمانـنامه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا بگونجێت، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران چه‌كی ناوه‌كی به‌رهه‌م بهێنێت.