نووسه‌ری كتێبی هاری پاته‌ر 'Harry Potter' جه‌ی‌كه‌ی ڕۆڵین JK Rowling ڕایگه‌یاند له مانگی دوانزه‌دا نیازی بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته چیرۆكی منداڵانی هه‌یه و بڕی 8 ملیۆن دۆلار قازانج ده‌به‌خشـێـت به‌و منداڵانه‌ی پـێویسـتیـیه‌كی زۆریان پـێی هه‌یه.
چیرۆكی The Tales of Beedle the Bard له چواری مانگی دوانزه‌دا ده‌رده‌چێت كه له كتێبی حه‌وت و كۆتایی پاته‌ردا باسـكراوه و به‌جێ هێشـتراوه بۆ هاوڕێی هاری هارمه‌ن.
ڕۆڵین ته‌نها حه‌وت كۆپـی له‌و چیرۆكانه ده‌رهێناوه كه به به‌رگی چه‌رمی قاوه‌یی و به ڕه‌نگی زیویی ڕازاندراونه‌ته‌وه. شـایانی باسه جه‌ی‌كه‌ی ڕۆڵین شه‌ش كۆپـی دا به‌و خه‌ڵـكانه‌ی زۆر په‌یوه‌ندیـیان به ئه‌كته‌ری پاته‌ره‌وه هه‌بووه.
كۆپـی حه‌وته‌م له مانگی دوانزه‌دا ماڵپه‌ڕی ئامه‌زۆن به نزیكه‌ی 4 ملیۆن دۆلار كڕی، وه هه‌روه‌ها قازانجی ئه‌و كتێبه ده‌به‌خشێت به Children's High Level Group كه له 2005 دا دایمه‌زراندووه بۆ یارمه‌تی یه‌ك ملیۆن منداڵانه‌ی پـێویسـتیـیان پـێی هه‌یه له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا.
له كاتی ده‌رچوونی ئه‌و كتێبه له مانگی حه‌وتی سـاڵی پار 350 ملیۆن كۆپـی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا لێ فرۆشـراوه و بۆ نزیكه‌ی 65 زمان وه‌رگێڕدراوه.