توركیا ده‌ڵێت نیگه‌رانه سـه‌باره‌ت به ناكۆكی سـیاسی له شـاری كه‌ركوكی باكوری عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕۆژی هه‌ینی گوتی پـێویسـته حكومه‌تی عێراق ئه‌وه مسـۆگه‌ر بكات كه هه‌موو كۆمه‌ڵه نه‌ژادیـیه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك نوێنه‌رایه‌تیـیه‌كی ڕه‌وا و یه‌كسـانیان له حكومه‌تی خۆجێـیدا هه‌بێت، له كاتێـكدا كه یه‌كگرتوویی خاكی عێراق بـپارێزێت.
توركیا بڕوا ده‌كات كورده‌كانی عێراق سـامانی نه‌وتی كه‌ركوك به‌كارده‌هێنن بۆ فشـاربردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو له به‌غدا و هاندانی جودا خوازه كورده‌كان له توركیا.
یاسادانه‌رانی كوردی عێراقی ئه‌و پـێشـنیازه‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه بۆ دابه‌شـكردنی كورسـیـیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وه‌كو یه‌ك له نێوان گروپه نه‌ژاد جیاجیاكاندا.
كورده‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانه‌كانیان له ئێسـتادا زۆرینه‌ن له ئه‌نجومه‌نی كه‌ركوك. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به هه‌زاران كورد له كه‌ركوك و سـلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك خۆپـیشـاندانیان سـازدا دژ به‌و پـێشـنیازه. له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له شـاری كه‌ركوك ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و بوو به‌هۆی كوژرانی 25 كه‌س و برینداربوونی 200 كه‌سی تر.
توركیاش چه‌ندین جار هێرشی كردۆته‌وه سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له باكوری عێراق كه ده‌ڵێت باكوری عێراق وه‌كو بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر توركیا به‌كارده‌هێنن.