دوای سێ ڕۆژ له مشـتومڕ ڕۆژی چوارشه‌ممه داگای باڵای توركیا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاتی په‌سه‌ند نه‌كرد.
به‌پـێی ده‌سـتوری توركیا ده‌بێت حه‌وت له یازده دادوه‌ره‌كه‌ی دادگای باڵا ده‌نگ بۆ بڕیارێـك بده‌ن تا په‌سه‌ندبكرێت، به‌ڵام ته‌نها شه‌ش دادوه‌ر پـشـتیوانیـیان له داوای قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پـێدان كرد. بۆیه هه‌وڵه‌كان بۆ لادانی ئه‌و پارته له گۆڕه‌پانی سـیاسی به‌و ڕێـگه‌یه شـكسـتی هێنا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌دین كۆركماز پارێزه‌ر و سـیاسه‌تمه‌داری كورد له دیاربه‌كر سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:43 خوله‌كه.